بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمرۆ پێنج شەممە 3 ی تشرینی یەکەمی 2024 وتی: ئێمە پشتیوانی لە گرووپەکانی خۆڕاگری بۆ ئازادکردنی فەڵەستین دەکەین، ئەمەش بە بەرپرسیارێتییەک بۆ خۆمان دەزانین و بەهێزەوە ڕاوەستاوین.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕەوشی ئاڵۆزی ناوچەکە بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: پێشێلکارانی مافی مرۆڤ دەبێت بزانن کە خۆڕاگری دارێکی بەرهەمدارە و لەناو ناچێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە وتی: ڕۆژئاوای ئاسیا ئەمڕۆ ڕوبەڕوی چەندین کێشە و گرفتی وەک هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خۆڕاگری بووەتەوە.
پزیشکیان بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی وتووێژی هاوکاری ئاسیاش وتی: هاوبەشییەکی کەلتوری لە نێوان وڵاتانی ئەندام هەیە کە دەتوانین لەو ڕێگایەوە پەرە بە هاوکارییەکان بدەین./.