بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد بریسم بە ماڵپەڕی ” بغداد الیوم ” ی ڕاگەیاندووە کە چەندین ڕاستی لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە ئەوەی سەلماندەوە کە ئێران خاوەنی تەکنۆلۆژیا و یەدەکێکی زۆری مووشەکی هایپەرسۆنیکە کە ئەمریکا و چەند وڵاتێک گومانیان لەو توانایە دەکرد، هەروەها هێرشەکە بووە هۆی شکستی سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریکا.
ئەو شرۆڤەکارە ئەمنییە ڕایگەیاندووە کە بێتوانایی سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریکی لە بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران، ئەوەی سەلماندووە کە ئەم وڵاتە دەتوانێت ئامانجەکانی دوژمنەکانی لە ناوچەکە بپێکێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ژێر کاریگەریی ئەم توانا مووشەکییە، ڕژێمی زایۆنیستی هێندە ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر ئێراندا بەهێز پیشان بدات و ڕەنگە خوێندنەوەی زیاتری بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکە هەبێت./.