بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مەعاریۆ ڕایگەیاندووە کە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران زیانی بەرچاوی بە بنکەی ئاسمانی نواتیم گەیاندووە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لە سەر ئەو بنکە سەربازییە ئاسمانییە دادەنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە هێرشەکە زیانی ئەوتۆی نەبووە.
مووشە هایپەرسۆنیکە پێشکەوتووەکانی ئێران لە سەر ئاستی جیهانی بوونەتە جێی سەرنج و سیستەمی بەرگری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیی ڕوبەڕوی شکست کردووەتەوە./.