بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە بەر هەستیاری بارودۆخی ئێستا و بەردەوامی هەڕەشە و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بە نهێنی بە خاک سپێردراوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە چاوەڕێ دەکەن لە هەلومەرجێکی گونجاودا تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاک بسپێردرێت./.