بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی 4 ی تشرینی یەکەمی 2024 بە سەردانێک گەیشتە بەیروت ی پایتەختی لوبنان.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆردومان و هێرشەکانی بۆ سەر بەیروت و ناوچەکانی دیکەی لوبنان چڕ کردووەتەوە.
عێراقچی لە بەیروت سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت غەززە و لوبنان لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە./.