بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمرۆ هەینی چاوی زۆربەی جیهانیان، میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکان لە سەر تاران و وتارە هەرە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.
نوێژی هەینی ئەمرۆ یەکێک لە مێژووییترین ڕووداوە سیاسی ئایینییەکانە کە چەندین پەیامی گرنگی هەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پاس ئەوەی کە مووشەکەکانی ئێران تەل ئەبیبیان لەرزاند و بە درووستی ئامانجەکانیان پێکا و سیستەمەکانی بەرگریی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکایان تووشی شکست کردەوە، بە بوێری و هێزەوە ئامادەی نوطێژی هەینی دەبن و جارێکی دیکە شەڕی دەروونیی دوژمن ڕوبەڕوی شکست دەکەنەوە سەبارەت بەوەی کە لە پاش تیرۆری شەهید نەسروڵڵا، بەڕێزیان چوونەتە شوێنێکی پارێزراو.
هەنگاوە بەهێزەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامدانەوەی مووشەکیی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەم بوێرییەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پەیامێکی ڕوون دەداتە دۆستان و دوژمنان.
زایۆنیستەکان دەزانن کە ڕوبەڕوی چ هێزێکی باڵای مەعنەوی و ئیرادەیەکی بەهێز لە خەبات و خۆڕاگریدا بوونەتەوە. ئەو ئیرادەی کە بەرەی خۆڕاگریی لە ناوچەکە بنیات ناوە و وەک هێزێکی گرنگ و کاراکتەرێکی دیاریکەر لە ناوچەکە ڕۆڵ دەگێڕێت.
ئەم ئامادەبوونەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران، پەیامی تایبەتیش دەداتە هێزەکانی خۆڕاگری بە تایبەت بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان کە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستیدا بەردەوام ئێران لە گەڵ ئەوان دەمێنێتەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم قۆناغە هەستیارەدا لە گەڵ هەڵبژێردراوانی بواری زانستی کۆبوونەوە و ئەمڕۆش بەشدارییان لە نوێژی هەینیدا کردووە. ئەمەش وەڵامێکی مێژووییە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوەکانی ئەوان کە لە بەرامبەر ئێرانی ئیسلامی، بچووکترین شانسیان نییە و هەڕەشەیەکی بێ کاریگەر هەژمار دەکرێن.
ئەمڕۆ هەینی چاوەکانی جیهان لە سەر تاران و وتارە بەهێزەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە و شکۆی ئێران و بەرەی خۆڕاگری جارێکی دیکەی بۆ هەمووان ڕوون دەبێتەوە./.