بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی هەڵەیەک بکات، بوونی خۆی ڕوبەڕوی مەترسی لەناوچوون دەکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی تووشی هەڵەیەک ببێت، سەرجەم سەرچاوەکانی وزە، وێستگەکانی وزە، پاڵاوگەکان و کێڵگە غازییەکانی دەکرێنە ئامانج.
فەدەوی ڕایگەیاند کە ئێران وڵاتێکی گەورە و بەربڵاوە و ناوەندی ئابوری زۆری هەیە، لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنیستی سێ وێستگە و چەند پاڵاوگەیەکی هەیە و دەکرێت هەموویان بکرێنە ئامانج./.