بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان کۆبووە.
سەید عەباس عێراقچی لەو کۆبوونەوەدا هاوخەمی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵاوە بە گەل و حکومەتی لوبنان ڕاگەیاند و جەختی لە سەر بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەل و حکومەت و خۆڕاگریی لوبنان لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، جەختی لە سەر پێویستی هەوڵی هەمەلایەنەی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بۆ ڕێگری لەو تاوانانە و بەسزاگەیاندنی زایۆنیستەکان کردەوە.
لەو کۆبوونەوەدا، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بە تاوانی شەڕ ناو برد و ڕەخنەی لە بێ هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت لەم هەلومەرجە دژوارەدا گرت./.