بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیای ڕاگەیاند کە شەڕی یەمەن لە دژی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی، شەڕێکی پیرۆزە و توانا سەربازییەکانی یەمەن لە پەرەسەندندایە و خەڵکەکەی واز لە خاک و سەروەری خۆیان ناهێنن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ڕێگرییە لە پشتیوانیکردنی غەززە لە لایەن یەمەنەوە.
ئەو سەرکردەی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند کە هەڵوێستی یەمەن بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە وایکردووە ئەمریکا و بەریتانیا درێژە بە دەسدرێژییەکانیان بۆ سەنعا و سەعدە و ناوچەکانی دیکە بدەن و ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری یەمەنە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا و بەریتانیا ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و بەهێز دەبنەوە و ئەوەی لە داهاتوودا ڕوو دەدات زۆر جیاوازترە لەوەی لە ڕابردوودا بینراوە./.