بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە جێبەجێکردنی پلانی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 پەشیمان نییە و واز لە سیاسەتی خۆی بۆ دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین و لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنیستی ناهێنێت.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە سینوار پێی واتە خەباستی چەکداری تاکە ڕێگای دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستینە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئیرادەی یەحیا سینوار بۆ ئایدۆلۆژیایەک دەگەڕێتەوە کە پێی وایە ڕژێمی زایۆنیستی نەک تەنیا نەیارێکی سیاسی، بەڵکوو هێزێکی داگیرکار لە خاکی موسڵمانانە و ئەم ئایدۆلۆژیایە هاندەری ئەو دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی./.