بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە.
بەشار ئەسەد لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پەیوەندی ستراتیژی نێوان سوریا و ئێران کردەوە و ئەم پەیوەندییەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و هەڕەشە ناوچەییەکان بە پێویست زانی و وتی: خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری، دەسدرێژی و کۆمەڵکوژی، مافێکی ڕەوایە و لە ئێستادا خۆڕاگری بە هۆی پێشوازی و بڕوای خەڵکەوە بەهێزە.
ناوبراو وتی: وەڵامەکەی ئێران بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، بەهێز و وانەیەک بۆ ئەو ڕژێمە بووە کە ئەوەی سەلماند بەرەی خۆڕاگری توانای بەرگری لە خۆیی هەیە و دەتوانێت نەخشە و پیلانەکانی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر توانای خۆڕاگریی لوبنان و فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و وتی: هاوئاهەنگی وڵاتانی لایەنگری خۆڕاگری بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە پێویست دادەنرێت./.