بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” المیادین ” وتی کە خوێنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بە فیڕۆ ناچێت و سەرکەوتنێکی گەورە دەخوڵقێنێت.
ناوبراو وتی: خوێنی شەهید سولەیمانیش بەهایەکی گەورەی هەبوو کە بەرەو مسۆگەربوون دەڕوات و ئەویش دەرکردنی ئەمریکییەکانە لە عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
خزعەلی وتی کە بەهای خوێنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵاش لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنیستییە.
وتیشی کە ئێمە و سەرجەم خەباتگێڕانی خۆڕاگری لە جیهان بە تایبەت لە عێراق، لە گەڵ خەڵکی خۆمان لە لوبنان تا گەیشتن بە سەرکەوتنی گەورە، یەک بەرە و یەکگرتووین./.