بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمەڵێک خواردنەوە هەیە کە ئەگەر شەوان بخورێنەوە یارمەتی خێرا نوستن و چارەسەری خەوزڕاندن دەدەن.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراک، گرنگترین ئەو خواردنانەی دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
شیری گەرم:
چوونکە مادەی تریبتۆڤانی تێدایە کە یارمەتی زیاتر زڕاندنی هۆرمۆنی سێرۆتین دەدات. یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی لە ناو لەشدا دەگۆڕێت بۆ هۆرمۆنی میلاتۆنین، هەروەها شیری گەرم یارمەتی هێمن بوونەوە و کەمکردنەوەی قەلەقی دەدات.
شەربەتی گێلاس:
مادەی تریبتۆڤانی تێدایە. گێلاسی ترش یان توند باشترە. چوونکە شەش ئەوەندە زیاتر هۆرمۆنی میلاتۆنین درووست دەکات، جگە لە سوودە تەندرووستییەکانی دیکەی گێلاس.
چاوی گوڵەبەیبون:
4 کەوچکی چێشت لە گوڵەبەیبونی سەوز یان سێ کەوچکی چێشت لە گوڵەبەیبونی وشککراو بکەرە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم بۆ ماوەی 5 خولەک و دوای پاڵاوتن بیخۆرەوە.
چای نەعنا:
نەعنای سەوز بخەرە ناو یەک کوپ ئاوی گەرم و پاش 6 خولەک بیخۆرەوە.
ئاوی گوێزی هیندی:
چوونکە دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم.
شەربەتی مۆز:
مۆز دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، هەروەها مادەی تریپتۆفان و سێرۆتۆنین، بۆ سوودی زیاتر دەکرێت لە گەڵ شیر تێکەڵاو نکرێت و وەک شیرمۆز بخورێتەوە.
یانسۆن:
دوو کەوچکی چێشت گەڵای هاڕاو بخەرە ناو یەک کوپ ئاو، بۆ ماوەی 6 خولەک بیکوڵێنە و دوای پاڵاوتن بیخۆرەوە./.