دەیان ساڵە بە پیلانێکی نێودەوڵەتی، ڕژێمی ساختە لە سەر خاکی فەڵەستین دامەزراوە و بە شێوازی جۆربەجۆر، فەڵەستینییەکانی کۆمەڵکوژ کردووە و هەوڵی لەناوبردنی مزگەوتی ئەقسا و قودسی پیرۆز دەدات. دەیان ساڵە زایۆنیستەکان بێڕێزی بە کەرامەتی فەڵەستینییەکان و پیرۆزییەکانی ئەوان دەکەن. دەیان ساڵە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بوونەتە شوێنی ئازادیخوازانی فەڵەستینی.
ڕۆژ نییە ژن و منداڵ و گەنج و پیری فەڵەستینی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە شەهید نەکرێن. لە یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 42 هەزار فەڵەستینی لە غەززە، بە تایبەت ژنان و منداڵان، لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون. دەیان هەزاری دیکەش بریندار و کەمئەندام بوون و چارەنووسی دەیان هەزار کەسی دیکەش نادیارە. بەڵام ئەم هەموو تاوانەی زایۆنیستەکان نەک تەنیا سەرکردەی وڵاتانی عەرەبیی نەهێناوەتە دەنگ، بەڵکوو ژمارەیەک لە وڵاتانە بوونەتە هاوکاری ڕژێمەکەی بنیامین نتانیاهۆ بۆ خێراترکردنی ئەو کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا ڕوو دەدات.
ئەو بێدەنگی و لاوازییەی ڕژێمی زایۆنیستی بووە هۆی زیاتربوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شەڕەکەی پەلکێشی لوبنان کردووە و ئەو تاوان و کۆمەڵکوژییەی یەک ساڵی ڕابردووی غەززە لە لوبنانیش دووبارە دەکاتەوە.
لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی، لە بەرامبەر ئەو هەموو کۆمەڵکوژییە، ئەو هەموو شەهیدبوونەی ژن و منداڵ و ڕووخانی غەززە و ئێستاش بەیروت و ناوچەکانی دیکەی لوبنان، هەندێک وڵات و سەرکردەی عەرەبی نەک تەنیا بێدەنگن، بەڵکوو هاوکاری ڕژێمی زایۆنیستیشیان کردووە. وڵاتانی وەک سعوودیە و ئیمارات و ئەردەن و ئەوانی دیکە.
لەم بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستیدا تەنیا ئێرانی ئیسلامی هاتووەتە دەنگ. ئێران لە ماوەی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامیدا بە هەموو شێوازێک پشتیوانیی لە خۆڕاگریی فەڵەستین و خەباتی دانیشتووانەکەی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە. لە پاش زریانی ئەقساش ئێران بەدەر لەو هەموو هاوکارییە، دوو جار بە هێرشی مووشەکی وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی داوەتەوە.
پرسیار ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتانی عەرەبی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوەیان هەبێت، ئایا ئەو ڕژێمە دەتوانێت لە تاوانەکانی لە غەززە و لوبنان بەردەوام بێت؟ ئایا ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانێت لە بەردەوامیدان بە تاوانەکانی هێندە دەستکراوە بێت؟/.