بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی بیبەری سەوز بریتین لە:
بیبەری سەوز بە هۆی دەوڵەمەندی بە کالسیۆم یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی ددانەکان و ئێسک و پارێزگاریکردن لە تەندرووستی دەم و ددان.
بیبەری سەوز یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشییە بەکتریاییەکانی وەک پێی وەرزشوان، بە هۆی بوونی دژە بەکتریا و دژە کەڕوویی لە پێکهاتەکەیدا.
بیبەری سەوز بڕێکی زۆر دژە ئۆکسێنی بەهێز و ڤیتامین A و ڤیتامین B6 و C تێدایە کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.
بیبەری توون یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و هەوکردنی ئێسک و فشەڵبوونی ئێسک و هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی.
یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ڕەبۆ، بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مادە ڕووەکییەکان کە وا دەکات ڕێڕەوی هەناسەدان خاو ببێتەوە و هەناسەتەنگی کەم ببێتەوە.
بیبەری توونی سەوز ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.
یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو بە هۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین C./.