بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق کۆبووە.
حەکیم لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوچەکە و پەرەسەندنی مەترسیداری شەڕی غەززە و لوبنان، جەختی لە سەر گرنگی وتووێژ و هەوڵی هاوبەش بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هەموو هەوڵێک دەیەوێت ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر بکات.
ناوبراو هەروەها داوایکرد کە لە ڕووی مرۆییەوە هاوکاری پێویست بە ئاوارەکانی غەززە و لوبنان پێشکەش بکرێت.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ستایشی هاوکارییەکانی حکومەت، دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها ناوەندە ئایینییەکانی عێراقی لەم بوارەدا کرد.
ناوبراو هەروەها جەختیکردەوە کە کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی بۆ تاوتوێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێستادا بە پێویست دادەنرێت./.