بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف سەبارەت بە دۆخى پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئێران زانیارى گرنگ و جێی بایەخی خستووەتەڕوو.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران لە پەرەسەندندایە.
پسکۆف وتی: ئەم پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا پەرە دەسێنن و ڕێژەی بازرگانی هەردوولا لە زیادبووندایە و هەوڵدەدەین لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر بکرێت./.