بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ” میدالیای فەتح ” یان بەخشییە لیوا ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
پێدانی ئەو میدالیایە بە هۆی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی پڕ لە شانازیی ” بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 ” بووە کە لە وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت تیرۆری شەهیدان ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری پێشووی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبناندا بووە.
میدالیای فەتح وەک ڕەمزی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزەکانی ئیسلام و براوەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە هەڵبژێردراوە./.