بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەترسییە تەندرووستییەکانی درەنگ خەوتنی شەوانەی منداڵان بریتین لە:
گەشەیان دوا دەکەوێت بە تایبەت باڵا.
بەرگری جەستەیان لاواز دەبێت و ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی زۆر دەبێت.
منداڵ تووشی پەشۆکان و ناڕەحەتی و گرفتە دەروونییەکان دەبێت.
گەورەترین مەترسی لە سەر ئەو بەشەی مێشک درووست دەکات کە بەرپرسە لە هۆش و بیری منداڵەکە و خانەکانی تێکدەشکێنێت.
مێشک تووشی بێ توانانیی دەکات و ئەگەری لەبیرچوونەوە زیاتر دەکات.
هەستکردن بە ماندوویەتی و شەکەتی و بەجێنەگەیاندنی ئەرکی ڕۆژانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.
هۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە تەندرووستی چاو و دڵ و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات./.