بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترنی ئەو خۆراکانەی کە بە سەرچاوەی کالسیۆم بۆ ژنانی دووگیان دادەنرێن، دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بدەین کە بریتین لە:
شیر و پەنیر و ماست و بەرهەمە شیرنەمەنییەکان.
خواردنەوەکانی سۆیا.
نان و هەر شتێک کە بە ئاردی بەهێزکراو دروست دەکرێت.
شیری ڕووەكی، كوپێك لە شیری ڕووەكی ڕێژەی كالسیۆم تێیدا ٣٦٨ ملیگرامە.
خواردنە دەریاییەكان، بەگشتی ڕێژەی كالسیۆم لە خۆراكە دەریاییەكاندا بەرزە بەتایبەتی ماسی سەلەمون و سەردین، بڕی ٨٥ گرام لە سەردین ٣٢٥ ملیگرام كالسیۆمی تێدایە و بڕی ٨٥ گرام لە سەلەمون ١٨٢ ملیگرام كانزای تێدایە بەھەمان شێوە جۆرەكانی تریش ڕێژەیەكی باش كالسیۆمی تێدایە.
سەوزە، سەوزە یەكێكە لەو خۆراكانەی بڕێكی باش كالسیۆمی تێدایە بەتایبەتی ڕەنگە سەوزەكان، نیو كوپ كەلەرم بڕی ١٧٨ ملیگرام كالسیۆمی تێدایە و بەھەمان شێوە سپێناخ و قەرنابیت و بامیەش زیاتر لە ٧٤ ملیگرام كانزای تێدایە.
فاسۆلیا و لۆبیا: یەكێكن لە خۆراكە پڕ پرۆتینەكان و بەھەمان شێوە بڕێكی باش كالسیۆمیان تێدایە و نیو كوپ لە فاسۆلیا یان لۆبیا ٨٨-١٣٠ ملیگرام كانزای کنلسیۆمی تێدایە.
دۆشاوی ڕەش یان دۆشاوی شەكر، ھەنگوینی ڕەش یان دۆشاو دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ١ كەوچكی گەورە لە ھەنگوین بڕی ١٧٢ ملیگرام كالسیۆمی تێدایە./.