بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەدا ئاماژە بەو پشکنینانە دەدرێت کە پێویستە هەموو کەسێک بە ژن و پیاوەوە ئەنجامیان بدات.
پەستانی خوێن:
کەی: هەر تەمەنێک بە تایبەت لە دوای 40 ساڵەیی.
چەند: 140 لە سەر 90 ئاساییە، لەمە زیاتر نائاساییە.
چۆن: ئەگەر ئاسایی بوو ساڵێک جارێک، ئەگەر بەرز بوو پێویستە چارەسەر وەربگرێت و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بێت.
پشکنینی چەورییەکانی خوێن:
کەی: دوای 20 ساڵەیی.
چەند:
1 – کۆلیستیرۆڵ: خوار 200mg/dl
2 – ترایگلیسیراید: خوار 150mg/dl
چۆن: ئەگەر ئاسایی بوو5 ساڵ جارێک، ئەگەر بەرز بوو 6 مانگ جارێک.
پێویستە پشکنینەکە بە برسێتی بکرێت ( 12 کاتژمێر نان نەخورێت).
پشکنینی شەکری خوێن:
کەی: دوای 45 ساڵی، زووتر ئەگەر مەترسی لەسەر بوو (قەڵەوی، شەکرە لە خێزانەکەدا).
چەند:
1 – ڕێژەکە بە برسێتی (12 کاتژمێر) : خوار 120mg/DL
2 – ڕێژەکە دوای خواردن (2 کاتژمێر): خوار 200mg/dl
چۆن : ئەگەر ئاسایی بوو 3 ساڵ جارێک، ئەگەر بەرز بوو چارەسەر وەردەگرێت و لەژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.
پشکنینی شێرپەنجەی کۆڵۆن:
کەی: دوای 50 ساڵی، دوای دە ساڵی ئەگەر خزمی پلەیەک شێرپەنجەی کۆڵۆنی ھەبێت.
چەند: پێویستە ئاسایی بێت (گرێ و برین نەبێت).
چۆن:
1 – پشکنین بۆ خوێنی نادیار لە پیساییدا: ساڵی 1 جار.
2 – ھەناوبینی : سیگمۆیدۆیکۆپ ( 5ساڵ جارێک). کۆڵۆنۆسکۆپ (10 ساڵ جارێ).
پشکنینی ڤیتامین D:
کەی: دوای 40 ساڵی
چەند: 50_70 ng/ml
چۆن: ساڵێک جارێک
پشکنینی ڕژێنی سایرۆید (غودە) :
کەی: دوای 35 ساڵی
چەند:
TSH : 5.2_0.32
T 4 : 12.5_4.7
T3 : 2.1_ 0.6
چۆن : ساڵی جارێک
تایبەت بە ژنان
پشکنینی چڕی ئێسک (DEXA) :
کەی: دوای 60 ساڵی
چەند: زیاتر لە (1)
چۆن: 5 ساڵ جارێک
وێنەی تیشکی مەمک (مامۆگرافی):
کەی: دوای 45 ساڵی
چەند: پێویستە ئاسایی بێت (گرێ نەبێت)
چۆن : ساڵی 1 جار
تایبەت بە پیاوان
پشکنینی تایبەت بە شێرپەنجەی پڕۆستات (PSA):
کەی : دوای 50ساڵی
چەند: زیاد لە 4ng/ml
چۆن : ساڵی 1 جار