بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیۆن پانێتا سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی و وەزیری بەرگری پێشووتری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: ئەگەر ئیسرائیل (ڕژێمی زایۆنیستی) هەموو هەوڵەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکار بێنێت، ئێرانیش وەڵام دەداتەوە.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل لە 70 ساڵی ڕابردوو لە ڕێگای سەربازییەوە بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە و ئەمەش نموونەیەکە کە دەتوانێت کاریگەری لە سەر هەنگاوە سەربازییەکانی دابنێت.
پانێتا وتی کە ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەداتەوە بەڵام ئەنجامەکە کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە بزانین لە ڕووی سەربازییەوە چی ڕوو دەدات و ئەوەی کە ئایا ئیسرائیل کاردانەوەیەکی سنورداری لە بەرامبەر هێرشەکەی ئێران دەبێت یان ئەوەی کە هەموو توانایەکی خۆی بۆ ئەم وەڵامدانەوە بەکار دێنێت./.