بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە تەواوی تووشی شکست بووە و حەماس سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و ئەم شەڕە ڕواڵەتی ڕژێمی زایۆنیستیی لە جیهاندا لەناوبردووە.
مەشعەل وتی: شەڕی زریانی ئەقسا قۆناغێکی نوێی ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستییە و ئەو ڕژێمەی بۆ خاڵی سفر گەڕاندەوە و بووە هەڕەشەیەک لە سەر زایۆنیستەکان.
سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پاش شکست و بەدینەهاتنی ئامانجەکانی لە شەڕی غەززە، بەرەی شەڕی لوبنانی کردەوە.
ناوبراو داوای لە خەڵکی غەززە کرد کە بێهیوا نەبن، لە بەر ئەوەی کە سەرکەوتن بەڕێوەیە./.