جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

ساڵێک پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا؛ زایۆنیسم بەرەو کۆتایی دەڕوات

جام کوردی - دوای ساڵێک زریانی ئەقسا گورزێکی گەورەی لە پرۆژەی لووتبەرزی ئەمریکی-ڕۆژئاوا-زایۆنیستی لە ناوچەکە دا و هەموو ئەو پارەیەی کە زایۆنیستەکان و هاوپەیمانەکانیان بۆ شاردنەوەی سرووشتی دڕندەی ڕژێمی زایۆنیستی و پێشکەشکردنی کەسێکی نەدۆڕاو خەرجیان کردبوو، لەناوبرا.

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2024
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەر مرۆڤێکی عاقڵمەندیش دەزانێت کە هەموو ڕووداوە گەورەکانی جیهان بە درێژایی مێژوو هەم دەستکەوت و هەم زیانیان هەبووە و تاکە ڕووداوێک نەبووە کە دەستکەوتەکانی جیا بێت لە زیانەکانی.

لەم نووسینەدا بەنیازین لەو پێشهاتە خێرا و بێشومارانە بکۆڵینەوە کە ناوچەکە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا شاهیدی بووە.

ڕەنگە هەندێک پێیان وابێت کە سەرەتای ئەم بابەتە بەم پێشەکییە کەمێک ڕەشبینانە دەردەکەوێت، بەڵام بڕیارە لە ڕاستی ئەو ڕووداوانە بکۆڵینەوە کە دوای ڕۆژە چارەنووسسازەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕوویانداوە، کە بووە هۆی سەرهەڵدانی سوپرایزی بێ وێنە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی بە تایبەت ئەمریکا.

ئەو بەیانییەی زایۆنیستەکان بە ترسەوە لە خەو هەستان

بەرەبەیانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ شتێکی چاوەڕواننەکراو لە ناوخۆی فەڵەستین ڕوویدا و هەموو جیهان بە هەواڵی ڕووداوێک لە خەو هەستان کە کەس خەیاڵی نەدەکرد. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هەواڵێک لە فەڵەستینەوە هات کە سەدان چەکداری کەتیبەکانی عێزەدین قەسام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر هەموو شارۆچکەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە دەستپێکردووە کە پڕە لە دەیان چەکدار لە ناوەندە سەربازییە پێشکەوتووەکانی سوپای داگیرکار.

لەم هێرشە دراماتیکییەدا، هەموو کەتیبە سەربازییەکانی سوپای داگیرکار لە دەوروبەری کەرتی غەززە کەوتنە خوارەوە و لە بەیانییەوە تا کۆتایی شەو، زایۆنیستەکان هێشتا نەیاندەزانی چییان بەسەر هاتووە. لەم ڕۆژە مێژووییەدا، چەکدارانی خۆڕاگریی فەڵەستین دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێنا و سەدان زایۆنیستیان بە دیل برد بۆ غەززە.

ڕوون بوو کە ڕژێمی زایۆنیستی بە تەنیا دەسەڵاتی مامەڵەکردنی لە گەڵ ئەم ڕووداوە گەورەیەدا نەبوو کە بە فەزیحەیەکی گەورە بۆ دەزگای سەربازی-ئەمنی-هەواڵگرییەکەی دادەنرا، بە تایبەت دوای ئەوەی هەواڵەکە هات کە گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری بەنیازن بچنە نێو شەڕی “زریانی ئەقسا” بۆ پشتیوانی لە گەل و خۆڕاگریی غەززە.

ڕژێمی داگیرکار پێویستی بە پشتیوانی خێرای گەورەترین هێزی سەربازیی جیهان و هاوپەیمان و پشتیوانە سەرەکییەکەی، ئەمریکا و پاشان وڵاتانی دیکەی سەر بە بەرەی خراپەکاری، واتە بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی هەبوو و ڕۆژئاوا و ئەمریکا بە هەموو دەسەڵاتی سەربازی و سیاسی خۆیانەوە و تەنانەت خودی میدیاکان بۆ پشتیوانی لە داگیرکارانی زایۆنیستی لەم شەڕەدا کۆکرانەوە.

ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسادا ڕوویانداوە بۆ هەموو ئەو کەسانە ڕوونن کە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن و ئێمەش بەنیازنین بیگێڕینەوە، بەڵکوو دەمانەوێت ڕاستەوخۆ قسە لە سەر ئەو ئەنجامانە بکەین کە دوای ساڵێک لەم ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەکەدا بەدەست هاتوون، چ لە ڕووی زەرەر و چ لە ڕووی قازانجەوە.

قوربانیدانی بێشوماری خۆڕاگری و گەلی فەڵەستین

ئەم ئەنجامانە تەنیا پەیوەندییان بەو ئۆپەراسیۆنەوە نییە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕوویانداوە، بەڵکوو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە ماوەی ساڵێکی تەواو لە ڕوبەڕوبونەوە و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی قارەمانی فەڵەستین و ئەو بەرەیەی پشتیوانیاندا ڕوویدا.

سەرەتا بەنیازین لەو تێچووە بکۆڵینەوە کە خۆڕاگری لەم شەڕە گەورەیەدا لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستیدا بەریکەوتووە. زیانەکانی خۆڕاگری لەم شەڕەدا پەیوەندی بەو خەسارە مرۆیی و ماددییانەوە هەیە کە کاریگەری لە سەر گەل و خۆڕاگری فەڵەستین و بەرەکانی دیکەی پشتیوانی غەززە هەبووە.

لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا، بە پێی ئامارە فەرمییەکانی پەیوەست بە شەهیدان و بێسەروشوێنەکانی غەززە، نزیکەی ٥٠ هەزار مەدەنیی فەڵەستینی کە ٧٠%یان ژن و منداڵن، لە شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی داگیرکار لە دژی کەرتی غەززە شەهید بوون. ڕەهەندەکانی قەیرانی کارەساتباری مرۆیی کە تاوانبارانی زایۆنیستی لە غەززە خوڵقاندوویانە، زۆر لەوە زیاترە کە لە میدیاکاندا دەیبینین و جگە لە شەهیدبوونی دەیان هەزار کەس ڕاستەوخۆ لە دەسدرێژییەکانی دوژمنی زایۆنیستی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر ، برسێتی، تێکدانی ژێرخانی تەندرووستی و هتد وایکردووە سەدان هەزار کەس لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە مەترسی مردنیان لە سەر بێت.

لە سەر ئاستی ماددی، نزیکە بڵێین دوای یەک ساڵ، هیچ شوێنێکی تەندرووست لە غەززە نەماوە و داگیرکاران هەموو ژێرخانی مەدەنیاین لەناوبردووە، لە نەخۆشخانەکانەوە تا دامەزراوە پیشەسازی و بازرگانییەکان، خانووی نیشتەجێبوون، دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، تەندرووستی، فریاگوزاری، هتد و ڕەحمیان بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان نەکردووە کە بنکەکانیان لە غەززەدا بووە.

ئەم دۆخە لە شارەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە تایبەت لە باکوری ئەم ناوچەیە دووبارە بووەوە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا داگیرکاران بە خەیاڵکردنی لەناوچوونی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ باکور دەستپێکرد لەم ناوچەیە، بە تایبەتی جنین، و تاوانەکانی هاوشێوەی ئەوەی لە غەززە ئەنجامی دەدەن، لەوێدا دووبارەیان کردەوە.

قوربانیدانی شەرەفمەندانەی بەرەی خۆڕاگری بۆ پشتیوانی لە غەززە

بەڵام جگە لە فەڵەستین، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، داگیرکارانی زایۆنیستی چەندین تاوانی دڕندانەیان دژ بە لوبنان ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نزیک بە دوو هەزار هاووڵاتی مەدەنی لوبنانی شەهید بوون و ژمارەیەک لە فەرماندە و سەرکردەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە نێویاندا سەید حەسەن نەسروڵڵا، لە ڕێگای قودس پەیوەست بوون بە کاروانی شەهیدانەوە.

ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانی و بە تایبەت ئەمریکا لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا و لە کاتێکدا نەیانتوانیبوو بەرەکانی خۆڕاگری لە پێگەی خۆیان لە پاڵپشتیکردنی گەل و خۆڕاگریی غەززە ڕابگرن، هەروەها دەستدرێژییان کردە سەر یەمەن و عێراق، بەڵام هیچ کام لەم تاوانانە هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەڵوێستی گروپەکانی خۆڕاگریی پشتیوانی فەڵەستینییەکان نەدەکرد، بە تایبەت دەبینین سەرەڕای ئەو تێچووە قورسەی کە لەم شەڕەدا لە گەڵ دوژمنی داگیرکاردا هەبووە، حزبوڵای لوبنان هێشتا پابەندە بە هەڵوێستی خۆیەوە لە پشتیوانیکردنی غەززە.

دەستکەوتە گەورەکانی خۆڕاگری لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا

بەڵام لە بەشی دووەمدا دەمانەوێت دەستکەوتەکانی خۆڕاگری پاش ساڵێک لە شەڕی زریانی ئەقسا بکۆڵینەوە، بۆ کورتکردنەوەی ناوەڕۆکەکەش ئاماژە بە ٥ دەستکەوتی بنەڕەتی دەدەین:

دەستکەوتی یەکەم:

 ئەوەیە کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا سەرکەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی ململانێی نێوان خەڵک و خۆڕاگری ناوچەکە لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆی. بە تایبەت دوای ئەوەی وڵاتانی ڕەتی ستەمکاریی جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هاوشانی هەندێک وڵاتی عەرەبی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەم ململانێیەیان لە ڕێڕەوی درووست و سرووشتی خۆی لادا و هەوڵیاندا ئەو ڕاستییە بشارنەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی وەک دوژمنی سەرەکی عەرەب و موسڵمانان ، خاکی فەڵەستینی داگیر کردووە و گەلەکەی بە دڕندانەترین شێوە کۆمەڵکوژی و ئاوارە دەکرێت..

ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی لە چوارچێوەی هەوڵی ئەمریکا بۆ پەردەپۆشکردنی سرووشتی دڕندەیی و داگیرکاریی ئەو ڕژێمە بوو، بەڵام ڕوودانی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، ئەوەش لە دۆخێکدا کە هیچ شتێک نەمابوو بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی سازان لە نێوان سعوودیە و زایۆنیستەکاندا، بووە هۆی ئەوەی کە ململانێی عەرەب و موسڵمانان لە گەڵ دوژمنی داگیرکاری زایۆنیستیدا بگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست و ڕەسەنی خۆی.

دەستکەوتی دووەم:

 ئاشکراکردنی سرووشتی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بوو لە هەموو جیهاندا، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەم دەسەڵاتە قۆرخکار و دەستدرێژکارە هەوڵیدا بە پشتیوانی و هاوکاری دارایی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، سرووشتی دڕندەیی خۆی لە پشت درووشمە گاڵتەجاڕەکانی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤەوە بشارێتەوە. بۆ یەکەمین جار دامودەزگا دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان لەوانەش دادگای نێودەوڵەتی و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، لە ژێر گوشاری توندی ڕای گشتی جیهانیدا، ناچاربوون حوکمی دژ بە زایۆنیستەکان دەربکەن و تەنانەت فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ بەرپرسانی ئەم ڕژیمە دەرکرا، لەوانەش بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری ڕژێمی زایۆنیستی.

بۆیە هەموو خەڵکی جیهان بە فەرمی تێگەیشتن کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕێکخراوێکی تاوانکارییە کە خۆی لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی ناشارێتەوە و سەرپێچی لە هەموو یاسا و میساقە نێودەوڵەتییەکان دەکات، تەنانەت دەسەڵاتدارانی زایۆنیست بوونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان خستوووەتە ژێر پرسیار و هەڵمەتێکی بانگەشەی توندیان لە دژی ئەمینداری گشتی ئەو ڕیکخراوە دەستپێکردووە، ئەویش تەنیا بە هۆی ئەوەی کە داوای ڕاگرتنی کۆمەڵکوژیی غەززەی کردووە.

دەستکەوتی سێهەم:

پەیوەندی بە سنووردارکردنی ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەب لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستیدا هەیە. وەک وتمان ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە دۆخێکدا ڕوویدا کە وڵاتانی عەرەبی بە خێراییەکی زۆرەوە بەرەو ڕێکەوتنی سازان لە گەڵ داگیرکاران دەڕۆیشتن. لەو کاتەدا سعوودیە کە خۆی بە ڕێبەری وڵاتانی عەرەبی دەزانێت و گرنگترین پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام لەم وڵاتەدایە، لە لێواری واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکاندا بوو لە گەڵ زایۆنیستەکان، بەڵام بە هۆی گوشاری ڕای گشتی لە دوای شەڕی زریانی ئەقسا ناچار بوو خۆی لەم کارە بە دوور بگرێت.

مەترسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا پەیوەندی بەو ڕاستییەوە نییە کە ڕیاز خۆی بە ڕێبەری وڵاتانی عەرەبی دەزانێت و پێگەیەکی ئایینی بەرزی لە جیهانی ئیسلامدا هەیە، بەڵکوو زیاتر لەبەر ئەوەیە کە پەیوەندی ڕیاز بە شەمەندەفەری سازان لە گەڵ زایۆنیستەکاندا دەکرێت بیانوویەک بێت بۆ درێژەدان بەم ڕێگایە لە لایەن وڵاتانی دیکەی عەرەبیەوە، ئەو وڵاتە خائین و کۆنەپەرستانەی کە چاوەڕێی دەرفەتێکن بۆ سازشکردن لە گەڵ دوژمنی زایۆنیست، تەنیا بە هیوای پشتیوانیکردنیان لە لایەن ئەمریکاوە.

دەستکەوتی چوارەم:

زریانی ئەقسا پەیوەندی بە سەرکەوتنەکانییەوە هەیە لە یەکخستنی ناوچەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا بە شێوەیەک کە پێشتر نەمانبینیوە. لە هەموو شەڕەکانی پێشووی نێوان خۆڕاگریی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی، گرووپە فەڵەستینییەکان بە تەنیا شەڕیان لە گەڵ دوژمن کردووە، بەڵام زریانی ئەقسا دیمەنێکی جیاوازی دانا و تەواوی بەرەی خۆڕاگریی لە گەڵ داگیرکارانی زایۆنیستی بۆ پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای نەتەوەی ئیسلامی هێنایە ناو شەڕەکەوە.

ئەندامانی جۆربەجۆری بەرەی خۆڕاگری بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە دژی دوژمنی زایۆنیستی، پشتیوانییەکی کەم وێنەیان لە خەڵکی غەززە و فەڵەستین بە گشتی کرد. لەم نێوەندەدا ڕۆڵی حزبوڵڵای لوبنان زۆر جێگای دەستخۆشییە، چونکە بە ڕاکێشانی بەشێکی زۆر لە هێز و کەرەستەی سوپای داگیرکار بۆ بەرەی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو، بارگرانییەکی گەورەی لە سەر شانی خۆڕاگری و خەڵکی غەززە هەڵگرت.

دەستکەوتی پێنجەم:

بەڵام دەستکەوتی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، دەرخستنی لاوازیی پێکهاتەی سەرەکیی قەوارەی زایۆنیستی بوو کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە هاوکاری وڵاتانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، وێنەیەکی نەدۆڕاوی خۆی پێشکەش کردبوو، بەڵام ئەم وێنەیە لە ماوەی یەک کاتژمێردا بە تەواوی لەناوچوو. ئەم ڕژێمە نەیتوانی بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززەدا بگات کە گرنگترینیان لەناوبردنی خۆڕاگری و ئازادکردنی دیلە زایۆنیستەکانە.

هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سنووری سوریا لە گەڵ لوبنان

زریانی ئەقسا، چ لە سەرەتاوە چ لە چەند مانگی ڕابردوودا، دەریخست کە ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی قەوارەیەکی لاواز و دۆڕاوە، هەروەها لەناوبردنی ئەم وەرەمە شێرپەنجەییە و بنبڕکردنی لە ناوچەکە، سەرەڕای ئەو هەموو پشتیوانییەی کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیکەن، ئامانجێکی دوور مەودا نییە.

دوای ئەو پێشهاتە زۆرانەی کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە ناوچەکەدا ڕوویاندا، ڕوون بووەوە کە ڕوبەڕوبونەوە لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی زیاتر لە هێزی سەربازی، یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامیی دەوێت.

ئەوەی لەم نووسینەدا باسمان کرد کورتەیەک لە دەستکەوتە بێشومارەکانی خۆڕاگری بوو لە شەڕی زریانی ئەقسا کە بنەماکانی ڕژێمی ساختەی زایۆنیستیی هەژاند. ئەم ئۆپەراسیۆنە گورزێکی گەورەی لە دەسەڵاتە کۆنەپەرست و گەندەڵەکانی عەرەبیش دا و هەموو گەلانی عەرەب بینیان کە چۆن دەسەڵاتدارە خائینەکانی عەرەب لە دۆخێکدا کە بەرەی خۆڕاگری و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاستەوخۆ هاتوونەتە گۆڕەپانەکەوە، درێژە بە هەڵوێستە زەلیلکەرەکانیان دەدەن بۆ پشتگیریکردنی زایۆنیستەکان.

هەروەها زریانی ئەقسا گورزێکی گەورە بوو لە پرۆژەی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و ئەوەی پیشاندا کە خۆڕاگری دەتوانێت سەرجەم پیلانەکانی ئەوان ڕوبەڕوی شکست بکاتەوە، ئەڵبەت لەم بوارەدا پێویست بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامدا دەکات./.

Tags: بنیامین نتانیاهۆحزبوڵڵای لوبنانحەماسزریانی ئەقساڕژێمی زایۆنیستیغەززەلوبنان
Previous Post

چەند شارێکی سەرەکی ئێران لە ڕووی گەشتیارییەوە

Next Post

سەرکەوتنی کۆتایی بەرەی خۆڕاگری نزیکە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
سەرکەوتنی کۆتایی بەرەی خۆڕاگری نزیکە

سەرکەوتنی کۆتایی بەرەی خۆڕاگری نزیکە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020