بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی میدیایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا 728 سەربازی سوپای زایۆنیست کوژراون.
سەربازە کوژراوەکان تەنیا لە غەززەدا بوون و پەیوەندییان بە شەڕی لوبنانەوە نییە.
لەو ژمارەیە 346 سەرباز و ئەفسەری زایۆنیست لە شەڕی وشکانی غەززەدا کوژراون کە لە 27 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە دەستیپێکردووە.
بە پێی ئەو ئامارە، لە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا 4 هەزار و 576 سەربازیش بریندار بوون کە 2 هەزار و 299 کەسیان لە شەڕی وشکانیی غەززەدا بووە.
چاودێرانی ڕەوشی ناوچەکە پێیان وایە کە ئامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درووست نییە و ئەو ڕژێمە لە بەر گوشارە ناوخۆییەکان بە توندی سانسۆری خستووەتە سەر زیانەکانی شەڕی غەززە./.