بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە ڕێوڕەسمی گەڕاندنەوەی تابلۆکانی سەردەمی هەخامەنشی و چاوپێکەوتنی لە گەڵ چالاکوانانی کەرتی گەشتیاریی ئێران، وتی: ئەو ڕاستییەی کە لە ناوچەکە دەبینرێت، ڕووداو لە دوای ڕووداوە و ئەمەش ئیش و کارەکان دژوار دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە، وتی: ڕژێمێکی دڕندەیان هێناوەتە ناوچەکە و ئەمریکا و ئەورووپا پشتیوانی لێدەکەن، ڕژێمێک کە تەنیا کوشتار و تاوان دەکات و پابەندی هیچ یاسا وڕێسایەک نییە.
پزیشکیان وتی کە دەبێت ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بڵێن بۆ لە بەرامبەر ئەم هەموو تاوانەدا پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن؟/.