بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئاماری تایبەت بە سەربازە بریندارەکانی لە بەرەکانی شەڕی غەززە و لوبنان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاو کردەوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 30 سەرباز لە لوبنان و 18 سەربازی دیکە لە غەززە بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستی 7 کەس لەوان ناجێگیرە.
ڕژێمی زایۆنیستی سانسۆرێکی توندی خستووەتە سەر زیانەکانی شەڕی غەززە و لوبنان و هیچ میدیایەک ئاگاداری ئەوە نییە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای ئەو ڕژێمە چەندە./.