بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە 10 ی تشرینی یەکەمی 2024 بە مەبەستی بەشداری لە یادی 300 ساڵەی کۆچی دوایی شاعیری بەناوبانگی تورکمان، مەختومقولی فەراغی.
بڕیارە پزیشکیان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ” پەیوەندی هاوبەشی زمان و شارستانیەتەکان – بنەمای ئاشتی و گەشەسەندن ” وتارێک پێشکەش بکات.
سەرۆک کۆماری ئێران لەو سەردانەدا بەدەر لە کۆبوونەوە لە گەڵ سەردار قوربانقولی بەردی محەممەدۆف سەرۆک کۆماری تورکمانستان، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای چەند وڵاتێکی دیکەش کۆدەبێتەوە.
مەختومقولی فەراغی شاعیری بەناوبانگی تورکمان کە بە فیردەوسی ئەم نەتەوەیە ناسراوە، بە شیعرە کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئایینییەکانی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بوژانەوەی زمان و ئەدەبی تورکمانیدا هەبووە و بووەتە خەزێنەیەکی بێ کۆتایی لە کەلتوری دەوڵەمەندی تورکمانەکان./.