بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس سەعید بووەتە براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تونس.
هەر یەک لە زەهیر مەغزوی سەرۆکی پارتی گەلی تونس و عەیاش سەمال، دوو ڕکابەری قەیس سەعید بوون.
ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوو 9 ملیۆن و 753 هەزار و 217 دەنگدەری تونسی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتەدا کرد کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە قەیس سەعید لە سەدا زیاتر لە 90 ی دەنگەکانی بە دەست هێناوە و وەک سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە./.