بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، ڕۆژی چوارشەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2024، تایبەت بە دەزگای میدیای جام کوردی ڕایگەیاند کە لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تارانە.
باڵیۆزی ئێران وتی کە ” بە کوێری چاوی دوژمنان، لیوا قائانی لە تەندرووستی تەواودان و درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن و سوپاسی خودا دەکەین کە هەموو هەوڵێکی دوژمنان لە پێناو شەڕی دەروونی و لاوازکردنی ورەی تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری، تووشی شکست دەبێتەوە و دڵنیایی تەواومان لە سەرکەوتنی خۆمان و بەرەی خۆڕاگری هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوەش ڕوو دەدات “./.