بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیبراهیم جەباری لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العالم ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی نەک تەنیا ئیرادە بەڵکوو هێزی پێویستی بۆ سەپاندنی شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەرەی خۆڕاگری، توانا، دەفرایەتی، هێز و هاوئاهەنگی زۆر باشی هەیە تا ڕێگری لە شەڕەنگێزیی ڕژێمی داگیرکار بکات.
جەباری ڕایگەیاندووە کە یەمەن یەک ملیۆن تێکۆشەری هەیە و وەک ئەوان لە جیهانی ئیسلامدا زۆرن.
ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسداران هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری بەئامانجگرتنی هەر شوێنێکی ئێران، دەیان ناوەندی ئابوری، سەربازی و ئەمنیی ڕژێمی زایۆنیستی دەکرێنە ئامانج و دەڕووخێندرێن./.