بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا بە ئاماژە بە هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە وتی: جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرشی مووشەکیی کردە سەر بینایەکی چەند نهۆمی لە ناوچەیەکی پڕ حەشیمەتی دیمەشق و سەروەری سوریای پێشێلکردووە، زاڵمانەیە وەها کردەوەیەک لە لایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە و لوبنان و سوریا بووەتە بابەتێکی هەمیشەیی.
ناوبراو وتی: ڕووسیا هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق بە توندی ئیدانە دەکات و داواکارە ڕێز لە سەروەری خاکی ئەم وڵاتە بگیرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا داوایکرد کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت.
ڕاشیگەیاند کە حزبوڵڵای لوبنان زنجیرەی فەرماندەیی خۆیی لە دەست نەداوە و پێکهاتەی خۆیی پاراستووە./.