بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2024 سەردانی سعوودیەی کرد و لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
ئامانجی سەردانەکەی عێراقچی بۆ سعوودیە، تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بە تایبەت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان و هەوڵی کۆتایی هێنان بەو تاوانانە بووە./.