بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە درێژەی ڕاوێژە دیپلۆماسییەکانی تاران و هاوئاهەنگی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پێناو ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری برایان و خوشکان لە غەززە و لوبنان، دکتۆر سەید عەباس عێراقچی ئەمرۆ چوارشەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2024 سەردانی ڕیاز دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئێران گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هاوکاری ئابوری بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە دەکاتەوە./.