بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەفیف ڕایگەیاندووە کە تەنیا ڕێگای دابینکردنی توانای بەرگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی و ڕێگری لە تاوانەکانی، خۆڕاگرییە نەک کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا لە دۆخێکی باشدایە و هێرشەکانی بە شێوازی ڕێکخراو و بەردەوام جێبەجێ دەکات، دوژمن تا ئێستا لە پێشڕەویدا سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە، ئەگەرچی کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکان و فەوجە سەربازییەکانی خۆیی جێگیر کردووە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی تازە دەستیپێکردووە و شکستی دوژمن وەک یەکەمایەتییەک دیاریکراوە و یەکگرتوویی ناوخۆیی و یەکڕیزی نیشتمانی ئامانجی سەرەکییە.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی سانسۆرێکی زۆر توندی خستووەتە سەر زیانەکانی شەڕی لوبنان و میدیاکان ناتوانن ئەو زیانانە بڵاو بکەنەوە./.