بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف ئەمرۆ شەممە بە سەردانێک گەیشتە بەیروت و لە فڕۆکەخانەی ئەو شارەدا وتی: سەردانێکم بۆ ژنێڤ هەیە بەڵام پێش ئەوە لە سەر بانگهێشتی بەڕێز نەبیە بەری هاتوومەتە لوبنان و پەیامی گەلی ئێران و بەرپرسان و ڕێبەری و سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بە گەلی لوبنان دەگەێنم کە ئێمە وەک هەمیشە لە گەڵ لوبنانییەکان بە گەل و حکومەت و خۆڕاگرییەوە دەبین و لەم هەلومەرجە سەختەشدا لە گەڵ ئەوان دەمێنینەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: لە درێژەی ئەم سەردانەدا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی IPU سەردانی ژنێڤ دەکەم و پەیامی زوڵملێکراویی خەڵکی غەززە و لوبنان دەبەمە ئەوێ تا ئەوان سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەمووان بۆ پشتیوانی لەم خەڵکە ئاگادار بکەمەوە./.