بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە 7 ی تشرینی یەکەم ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ جیهان ئاشکرا کرد و بووە هۆی ئابڕوچوونێکی گەورە بۆ ئەو ڕژێمە، لە بەر ئەوەی کە یاساکانی مێژوو بەردەوام ڕەوایەتی و لێهاتوویی ڕاستگۆکان و سەرکەوتنیان دەسەلمێنن، سەرەڕای کەمی ژمارە و کەمی کەرەستە، یاساکانی مێژوو هەموو کات باس لە بوونی بەدیلەکانی سەرکردایەتی و ڕانەگیرانی بزوتنەوەکان سەرەڕای شەهیدبوونی سەرکردە باڵاکان دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە داگیرکارانی زایۆنیست بەدەر لە لەناوبردنی کەرەستە سەربازییەکانیان بە هیچ یەک لە ئامانجە ڕاگەێندراوەکانیان لە غەززە نەگەیشتوون.
حەکیم هەروەها جەختی لە سەر پێویستی پشتیوانیکردنی لوبنان و فەڵەستین لە لایەن عێراقەوە کردەوە./.