بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی شەڕی غەززە و لوبنان و ڕێگری لە پەرەسەندنی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بە هەنگاوێکی گرنگی حکومەتی بەغدا لە ئێستادا دادەنرێت و لە گەڵ ئەمەشدا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی غەززە و لوبنان دەدرێت.
سودانی ڕایگەیاند کە عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە گەڵ هاوبەشەکان و دۆستانی خۆی درێژە بە هەوڵەکانی دەدات تا بە ئاگربەستی غەززە و لوبنان ڕێگری لە هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەرەپێدانی ئەم شەڕە بکات.
ڕاشیگەیاند کە ئاگربەستی غەززە و ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم شەڕە، لە پێناو بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیە./.