بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرقاڵی ناردنی هاوکارییەکی زۆری سەربازییە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمریکا گیانی هێزەکانی خۆیی بە ناردنیان بۆ بەڕێوەبردنی ئیش و کاری سیستەمە بەرگرییەکان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دەخاتە مەترسییەوە.
وتیشی کە ئێمە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەموو هەوڵێکمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەڕێکی ناوچەیی هەبووە و بە ڕاشکاوانە دەڵێین کە بۆ بەرگری لە خەڵک و بەرژەوەندییەکانمان هیچ هێڵێکی سوورمان نییە./.