بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین، وتی: ئێران وەڵامی هەر هێرش و دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی دەداتەوە و لە هەر شوێنیکەوە هێرشی بکرێتە سەر، وەڵام دەدرێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە خۆی لەم سەردانەدا فڕۆکەوان بووە، وتی: وەک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەمان دووپات کردەوە کە ئێمە هەموو کات لە گۆڕەپانەکاندا ئامادەین و لە دوژمن ناترسین. ئێمە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی هەڵسووکەوتمان کردووە و بە پێچەوانەی هەڕەشەکانی دوژمنەوە، لە دوژمن ناترسین.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: ئێمە بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە شەڕمان ناوێت بەڵام بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە و هیوادارین کە وەڵامەکانی ڕابردوو وانەیەکی باش بۆ دوژمن بێت.
قاڵیباف بە ئاماژە بە پەیوەندی زۆر باشی ئێران و وڵاتانی دراوسێ، وتی کە ئێران لە هەر شوێنێکەوە هێرشی بکرێتە سەر، وەڵامی دەبێت و هیوادارین وڵاتانی دراوسێ موڵەتی بەکارهێنانی ئاسمان و خاکی خۆیان بە دوژمنان نەدەن.
ناوبراو جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئێران بۆ لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری بە تایبەت خۆڕاگریی لوبنان و فەڵەستین کردەوە./.