بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی حزبوڵڵای لوبنانی لە دژی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە باشوری حەیفا کرد و ڕایگەیاندووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە کە لە ڕێگای هێرشێکی درۆنییەوە کراوە و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، پیشاندەری ئامادەیی تەواوی حزبوڵڵای لوبنان و سەرکەوتنی تێکۆشەرانی خۆڕاگرییە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستیدا.
ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها جەختی لە سەر یەکگرتوویی گەل و خۆڕاگریی ئەم وڵاتە بۆ پشتیوانیکردنی گەلانی فەڵەستین و لوبنان کردووەتەوە./.