بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی عۆمان لە گەڵ محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژ و بەرپرسی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن کۆبووە.
محەممەد عەبدولسەلام ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
عێراقچی لە مەسقەت لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوە و سوڵتان بن محەممەد نەعمانی وەزیری دیوانی سوڵتانیی عۆمان کۆبووە./.