بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 15 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە شاری تاران پێشوازی لە تەرمی پیرۆزی شەهید عەباس نیلفرۆشان کرا.
شەهید عەباس نیلفرۆشان ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی 27 ی ئەیلولی 2024، لە گەڵ شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ئاکامی بۆردومانێکی ڕژێمی زایۆنیستی لە زاحیەی باشوری بەیروت تیرۆر کرا.
لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ ژمارەیەک لە هاوسەنگەران و ئەندامانی بنەماڵەی شەهید نیلفرۆشان ئامادەی ئەم ڕێوڕەسمە بوو./.