بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی پاش ئەم هەموو تاوان و ڕووخاندنە، ناچار دەبێت ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتی قبووڵ بکات.
ناوبراو لە دانیشتنی پەرلەمانی قەتەردا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پێی پلانێکی پێشوەختە دەستی داوەتە ئەو هەموو تاوانە لە غەززە، کەرتی خۆڕئاوا و لوبنان.
میری قەتەر داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ڕێگری لە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەن و ڕایگەیاند کە کوشتاری خەڵکی خۆڕاگری فەڵەستین کە شەڕی مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن، هیچ لەم بارودۆخە ناگۆڕێت.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئیدانەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە لوبنان کرد و ڕایگەیاند کە باشترین ڕێگای ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، کۆتایی هاتنی شەڕی غەززەیە./.