بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات لە گەڵ هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئاشتیپارێزی ئەم ڕێکخراوە لە لوبنان، جەختیکردەوە کە هێزەکانی یونیفێل لە پێگەکانی خۆیاندا لە لوبنان دەمێننەوە.
ژان پیێر لاکرۆڤا جێگری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاشتی، پاش داواکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئاشتیپارێز لە لوبنان، نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە لە لوبنان دەمێننەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی وەک تاوانەکانی دیکەی، هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی یونیفێل لە لوبنان./.