بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی تشرینی یەکەمی 2024 بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەردەن.
ناوبراو لە سەردانەکەیدا لە گەڵ ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن کۆدەبێتەوە.
سەفدی 4 ی ئابی 2024 و پاش تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران، سەردانی ئێرانی کرد و لە گەڵ عەلی باقری وەزیری دەرەوەی بەوەکالەتی ئێران کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن هەروەها پەیامی نووسراوی عەبدوڵڵای دووەم شای ئەو وڵاتەی ڕادەستی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
سەید عەباس عێراقچی لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی لوبنان، سوریا، سعوودیە، قەتەر و عۆمانی کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا تاوتوێ کرد./.