بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی تشرینی یەکەمی 2024، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەردەنی کرد و لە گەڵ ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
ئەیمەن سەفدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەردەنە.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرێکی دەرەوەی ئێرانە بۆ ئەردەن لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا.
مانگی ئابی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئەردەن سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ وەزیری دەرەوە بە وەکالەت و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئامانجی سەردانەکەی عێراقچی بۆ ئەردەن بووە./.