بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نانسی پلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) پاش یەک ساڵ لە شەڕی غەززە و شەهید و برینداربوونی دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانەکەی، بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی گرت.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هەموو کای پشتیوانیی لە ئیسرائیل کردووە و درێژە بەم پشتیوانییەش دەدات بەڵام نە بە کوژرانی ئەم هەموو کەسە و ئەم هەموو زیانە.
پلۆسی وتی کە نتانیاهۆ دژی هەموو ئەو ڕێکەوتنانە بووە کە لە سەردەمی سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی فەڵەستین واژۆ کراوە./.