بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی تشرینی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا 42 هەزار و 409 کەس لە غەززە بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە هەر لەم ماوەیەدا 99 هەزار و 153 کەس بریندار بوون.
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بووە هۆی شەهیدبوونی 65 کەس و برینداربوونی 140 کەسی دیکە.
ئەم ئامارەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆریش لە دانیشتووانی غەززە لە ژێر داروپەردوی بینا ڕووخاوەکاندان و فریاگوزاری خێرا و بەرگری شارستانی توانای دۆزینەوەی تەرمەکانی ئەوانیان نییە./.