بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی پیرۆزی شەهید عەباس نیلفرۆشان لە شاری ئەسفەهان، وتی: دوژمن دەنگی ئێمە لەم گۆڕەپانەوە دەبیستێت، ئێمە پێی دەڵێین و هۆشداری دەدەین کە ئۆپەراسیۆنە مووشەکییەکەی بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 تەنیا یەک هۆشدار و ئاگادارکردنەوە و بچووکترین کردەوە بووە کە ئێمە دەتوانین جێبەجێی بکەین.
ناوبراو وتی: بە دوژمن دەڵێین کە وانە وەربگرێت. ئێمە بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 مان بۆ ئەوە جێبەجێ کرد کە پێتان بڵێین ئەگەر هێرش بکەنە سەر خەڵک، کەسایەتییەکان، بەرژەوەندییەکان و خاکی ئێمە، لێتان دەدەین، ئێمە هێرشمان کرد تا بزانن ئەگەر سەروەری نیشتمانیی ئێمە پێشێل بکرێت و میوانمان لە تاران تیرۆر بکرێت، لەو خاکە داگیرکراوە دەتانکەینە ئامانج و بۆ ئەمەش هیچ دوودڵییەکمان نییە.
سەلامی وتی: ویستمان پێتان بڵێین بەو سیستەمە بەرگرییە هێندە دڵخۆش نەبن و توانای پاراستنی ئێوەی نییە و ئێمە تێیدەپەڕێنین.
ڕاشیگەیاند کە سیستەمی تادی ئەمریکیش توانای پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستیی نییە و لاوازییەکانی ئەو ڕژێمە قەرەبوو ناکاتەوە./.